بۆ قوتابیەکانم و سەرجەم قوتابیانی تر

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

هێرش حه‌سه‌ن

داواتان لێ ئەکەم قوتابیەکانم کارێک نەکەن کەنەتانبینمەوەو یەک نەبینینەوە.

قوتابیە بەڕێزەکانم وەک مامۆستاو براو دڵسۆزێکتان، داواکارم لێتان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە لەم نەخۆشیە بڕوانن پابەندی ڕێنماییەکان بن خۆتان بپارێزن.

بە پابەندبوون و خۆپاراستن خۆتان ودایک و باوک و هاوڕێ و شارو گەڕەکتان ئەپارێزن ،قوتابیانی ئازیز ئێوە ئەخوێنن خوێنەوارن تێ ئەگەن وترسناکی نەخۆشیەکەش ئەزانن بۆیە خۆپاراستن وپابەندی ئێوە کاریگەری گەورە دروست ئەکات لەسەرسەلامەتی خۆتان وخێزان وکۆمەڵگەش‌.

داواتان لێ ئەکەم بەو بەپەڕی ژیری و جوانیەوە ڕێنماییە تەندروستی و حکومیەکان جێبەجێ بکەن گوێ بۆدایک وباوئازیزانتان بگرن ولەماڵەوە بمێننەوە بۆئەوەی بمێنینەوە ،بۆئەوەی بتوانن ئاواتەکان بەدی بهێنن، بۆئەوەی ئازیزەکان وهاوڕێکانت لەدەست نەدەن، ان شااللە ئەم دۆخەش تێئەپەڕێ بەپابەندی وخۆپاراستن ،داواتان لێ ئەکەم قوتابیەکانم کارێک نەک نەتان بینمەوەو یەک نەبینینەوە ،بەمانەوە لەماڵ وپاک وخاوێنی و پابەندبوون ودوکەوتنەوە لەچونەدەرەوە ،مژەی ئەوەمان پێ ئەدەی ان شااللە یەک ببینینەوە.