کەرەنتینی بڕوانامە

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بەرهەم محه‌مه‌د

بەڕێزان بەرپرسان و بڕیار بەدەستانی کوردستان...
ئێمە وەک دەرچووانی دانەمەزراو و خاوەن بڕوانامە پێش ئەوەی کۆڕۆناش بێت ئیمە هەر کەرەنتین کراواین بەهۆی خراپی سیستەمی بەڕێوبردنی وڵاتەوە.

ئێستا دەبێت ئێوە هەست بە کێشە و گرفتەکانی ئێمە بکەن چونکە ئیستا ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێوەی کەرەنتین کردوە و نایەڵێت بێنە دەرەوە تەنانەت کۆبوونەوەکانیشتان لە ڕێگای ئۆنلاینەوە ئەنجام دەدەن بە هەر کوچەو کۆڵانیکی شاردا بگەڕێیت و لە دەرگای هەر ماڵێک بدەی ١ تا ٢ تا ٣ بگرە زیاتریش کەرەنتین دانەمەزراوایان هەیە.

بەڵام بۆ ئێمەی دەرچوانی دانەمەزراو هیج جیاوازیەک نی یە پێش ئەوەی ڤایرۆس بێت ئێوە ئێمەتان کەرەنتین کردووە ئەوە ماوەی ٩ ساڵە کچ و کوری خاوەن بڕوانامە لە ماڵەوەن نازانن ڕوو لە کوێ بکەن بۆ دەست کەوتنی کارێک ڕوو لە دەرەوە دەکەین لە ڕێگا دەخنکێین و ئێوە بە مردویی ئامادەن بمان هێننەوە بەڵام بە زیندویی ئامادە نەبوون لە گەڵمان دابنیشن چاوتان پێمان بکەوێت چەندین جار هەوڵمان داوە بتان بینین بەڵام لە لایەن چواردەورەکانتانەوە ڕێگریمان لێکراوە بە بیانووی جیا جیا لە ئیستاش دا بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبیت ئێوە هەست بە ئێمە بکەن و ویژدانتان جوڵا بێت ، ئێمە ساڵانێکە بەهۆی بڕوانامەکانمانەوە لە ماڵەوە کەرەنتینین کراوین بەڵام ئێوە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە ..بۆ ئیمەی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان هیچ جیاوازێک نی یە لە ئیستا و لە پێشتریش ..ئەوە ٩ ساڵە بە بیانوی قەیرانەوە ئێمەتان خزاندۆتە ماڵەوە هیچ دەرفەتێکی کارکردنمان نی یە لەم هەرێمە پڕ لە داهاتە دا .ئەوە جارێکی تر نەوت دابەزی دەبیت ئینجا چاوەڕێی چەند ساڵی تر بکەین بۆ ئەوەی بتوانین وەک کەس و کاری ئێوە بژین لە سوچێکی فەرمانگەیەکی ئەم هەرێمی کوردستانە خزمەت بکەین هەر کە وتیان نەوت دابەزی ئیتر خەڵک زیڕە دەکات چونکە ئێوە تەنها پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن بۆیە ئێمە بووینەتە قوربانی سیاسەتە چەوتەکانی ئێوە ..لێرەوە داواتان لێ دەکەم بنوون لە کەرەنتین بەڵکو خەوێک ببین بە ئێمەی دەرچوانی دانەمەزراوە و بیر لەو هەموو ساڵەی خوێندنمان بکەنەوە کە بە هەزار ساردی گەرمی بووینەتە خاوەن بڕوانامە.

ئێستا بڕوانامەکانمان هیچ جیاوازیەکی نی یە لە گەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بگرە ڤایرۆسە کە بۆ ئێمە باشترە چونکە زۆر زۆرەکەی ساڵێک نەیەڵیت بێینە دەرەوە بەڵام شاهادەکانمان وای لێمان کرد بۆ هەتا هەتا لە سایەی ئیوەوە کەرەنتینمان بکات.

بەڵام لێرەوە پێتان دەڵێن ئیتر دوای ئەم ڤایرۆسە بایەکەم ئیشتان بیرکردنەوە بێت لە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان چونکە ئێمە دوو جار بێ دەنگیمان هەڵبژارد لە بەرامبەر کوردستانەکەمان بەڵام سێ یەم جار بێ دەنگی دەشکێنین هەڵوێستی جدی و یەک لایی کەرەوەمان دەبێت لە داهاتوودا ئە گەر بە دەم داواکاریەکانمانەوە نەیەن.

لە کۆتای دا گەورەیی خۆتان بنوێنن و مێژوی خۆتان بە کارە باشەکانتان بکەنە باخچەیەک بۆ ئەوی نەوەکانی داهاتوو ماندویەتی تیا دەربچێت وەک دیکتاتۆرەکانی دونیا مێژووی خۆتان مەکەنە زبڵدانێک نەوەکانی داهاتوو پیسی تێدا فڕێ بدات.

هەڵویست وەربگرن بەڕێزان ژیان زۆر کورتە وەک ئەوەی چاوەرێی دەکەین ئەوەنیە ..دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کەرەنتین ڕزگار بکەن دوای ئەوەی خۆتان ڕزگارتان دەبێ لە کەرەنتینی کۆڕۆنا ئیتر کردارەکانتان بکەنە پرۆژەو بیکەن خزمەتی خەڵک لە کۆتایدا هیوای لە ش ساغی و سەلامەتی دەخوازم بۆ ژیانی مرۆڤایەتی لە جیهان و بە تایبەتی تریش خەڵکی خۆڕاگری کوردستان