عێراق.. هۆی لەناوچونی زیاتر لە 3 هەزار پرۆژەی پەلەوەری ئاشكرا دەكرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌لخه‌فاجی، وه‌زیری كشتوكاڵى عێراق رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌، هاوكات ئاماژه‌ی بۆ له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ سێ هه‌زار پرۆژه‌ كرد.

"به‌گورێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسی هه‌واڵی عێراق، وه‌زیری كشتوكاڵى عێراق رایگه‌یاندوه‌: پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌، ئاشكراشی كرد، قاچاغچیه‌تى و هاورده‌كردن له‌رێگه‌ی وڵاتانی دراوسێوه‌، هۆكار بووه‌ بۆ له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 3 هه‌زار پڕۆژه‌ى په‌له‌وه‌رى،راشیگه‌یاند كه‌ نرخی هێلكه‌ له‌ بازاڕه‌كانی عێراقدا زۆر كه‌متر له‌ نرخه‌كانی ئه‌و شارانه‌ی كه‌ لێیه‌وه‌ به‌ قاچاخ ده‌فرۆشرێن.

هاوكات وه‌زیری كشتوكاڵى عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی "ڕێگریكردن له‌ قاچاخچێتی بۆ كۆنترۆڵكردنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، پێشتر پێشنیاری چاره‌سه‌ره‌كانی بۆ رێگریكردن له‌ هاتنی په‌له‌وه‌ری قاچاخ بۆ عێراق كرد وه‌پشتگیرییه‌كانی بۆ پاراستنی ئه‌م كه‌رته‌ پشتڕاست كرده‌وه‌.