له‌ئه‌مریكا پرۆتۆكۆله‌كانی به‌شداری سوید وفینلاند له‌ناتۆ په‌سه‌ند كرا

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، پرۆتۆكۆله‌كانی به‌شداری سوید وفینلاندی له‌ناتۆ په‌سه‌ند كرد.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، بڵاویكرده‌وه‌: به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره‌ لیژنه‌كه‌ ئه‌ركی خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی هاوپه‌یمانی دیپلۆماسیی وسه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌جێگه‌یاندووه‌.

وئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: ئه‌ندامێتی فینلاند وسوید ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌هێزكردنی هێزه‌كانمان بۆ سه‌قامگیریی ودیموكراسی.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كراوه‌: به‌و ده‌نگدانه‌ وه‌ڵامی ده‌ستدرێژی وڵاتانی دیكه‌، دروستكردنی په‌یوه‌ندی باشتر بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیموكراسی و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: بۆ جارێكی دیكه‌ پشتیوانی پته‌وی خۆمان بۆ ئۆكراینا ده‌ربڕی. وپێویسته‌ هه‌وڵه‌كانمان دوو هێنده‌ بكه‌ین بۆ دابینكردنی هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی میكانیزمی جه‌نگی به‌ربه‌ری پوتین.

راشیگه‌یاندوه‌: بۆ ته‌واو په‌سه‌ندكردنی پرۆتۆكۆله‌كان، پێویسته‌ له‌ئه‌نجوومه‌نی گشتی پیرانیش په‌سه‌ند بكرێن.