دیجیتال میدیای سپێده
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، پرۆتۆكۆله‌كانی به‌شداری سوید وفینلاندی له‌ناتۆ په‌سه‌ند كرد.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، بڵاویكرده‌وه: به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره لیژنه‌كه ئه‌ركی خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی هاوپه‌یمانی دیپلۆماسیی وسه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌جێگه‌یاندووه.
وئاماژه‌ى بهوهكردوه: ئه‌ندامێتی فینلاند وسوید ده‌بێته مایه‌ی به‌هێزكردنی هێزه‌كانمان بۆ سه‌قامگیریی ودیموكراسی.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه: به‌و ده‌نگدانه وه‌ڵامی ده‌ستدرێژی وڵاتانی دیكه، دروستكردنی په‌یوه‌ندی باشتر بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیموكراسی و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: بۆ جارێكی دیكه پشتیوانی پته‌وی خۆمان بۆ ئۆكراینا ده‌ربڕی. وپێویسته هه‌وڵه‌كانمان دوو هێنده بكه‌ین بۆ دابینكردنی هه‌موو جۆره چه‌كێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی میكانیزمی جه‌نگی به‌ربه‌ری پوتین.
راشیگه‌یاندوه: بۆ ته‌واو په‌سه‌ندكردنی پرۆتۆكۆله‌كان، پێویسته له‌ئه‌نجوومه‌نی گشتی پیرانیش په‌سه‌ند بكرێن.