یه‌كگرتوو ئیدانه‌ى شه‌هید و برینداربوونى هاوڵاتى ده‌كات به‌هۆى بۆردومانى توركیا

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ لێدوانێكدا له‌باره‌ى تۆپبارانه‌كه‌ى گوندێكى سه‌ر به‌ زاخۆ، وته‌بێژى یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبون و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سڤیلمان له‌ ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆ پێگه‌یشت، له‌ئاكامی بۆردومانی توركیا.

وته‌بێژى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵات و به‌قوربانی بوونی هاوڵاتیانی سڤیل ده‌كه‌ین، به‌جدی داواكاری ڕاگرتنی شه‌ڕو به‌ئامانج گرتنی گوندو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ین كه‌بووه‌ته‌ مه‌یدانی جه‌نگێكی ناڕه‌وا.

وته‌بێژى یه‌كگرتوو جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ ،" ده‌خوازین حكومه‌تی هه‌رێم وحكومه‌تی فیدڕالی پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌ بكه‌ن".

ده‌شلێت، "بۆ شه‌هیده‌كان داوای به‌هه‌شت و بۆ برینداره‌كانیش دوعای شیفا ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان سه‌بووری كه‌سوكاریان بدات" .