دیجیتال میدیای سپێده
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، عێراق پارێزگاری لە مافی تەواوی خۆی دەکات بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکەى تورکیا لە زاخۆ کە گیان لەدەستدانى هەشت کەسى لێکەوتەوە.
کازمى لە بەیاننامەیەکدا رایدهگهیهنێت "ئەم دەستدرێژییە دەیسەلمێنێت کە لایەنی تورکی هیچ گوێ نادات بە داوا بەردەوامەکانی عێراق، بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی دژ بە سەروەری خاکەکەی و گیانی عێراقییەکان".