خەڵک- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا لە زاخۆ ئاشکراکرد و رایگەیاند:” ئاگادار هێرشەکانی تورکیاین بۆ سهر هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین”. نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیای بۆ سهر زاخۆ و بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیلی کرد و رایگهیاند، ئاگاداری هێرشەکانی تورکیاین بۆ سهر هەرێمی کوردستان و هێرشەکان خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج، ئەوەش پێشێلکردنی سەروەری خاكی عێراقە و پێویستە رێزی لێبگیرێت. پرایس وتیشی:”هێرشەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین”.
The post ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا لە زاخۆ ئاشکراکرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.