وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تاووتوێكردنی هێرشەكەی زاخۆ دیاریكرا

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە هێرشەكەی زاخۆ بكات. بەپێی زانیارییەكان پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە كۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێكردنی هێرشەكەی سەر گوندێكی گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كە بەهۆیەوە زیاد لە 30 كەس كوژران و بریندار بوون كە لەلایەن سووپای توركیاوە ئەنجامدراوە. بەپێی سەرچاوەكان بەشێك لە پەرلەمانتاران و فراكسیۆنەكان داوای ئامادەبوونی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی و وەزارەتی دەرەوەیان كردووە بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكەی پەرلەمان.

The post وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تاووتوێكردنی هێرشەكەی زاخۆ دیاریكرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.