لە سلێمانیەوە ناڕەزایەتی دژی بۆردوومانەكەی زاخۆ سەريهەڵدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك- گرووپی دژی داگیركاری بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەكەی توركیا بۆ سەر گوندێكی گەشتیاری سنووری زاخۆ و كوژران و برینداربوونی زیاد لە 30 كەس سەردانی نووسینگەی پەرلەمانی عێراقیان لە سلێمانی كرد. گرووپی دژی داگیركاری لەسەردانەكەیاندا بۆ نووسینگەی پەرلەمان ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بۆردوومانكردنی گوندی پەرخی گەشتیاری سنووری زاخۆ نیشان دا. لای خۆیەوە موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە پێشوازی گرووپی دژی داگیركاری رایگەیاند ئەم تەنگەژەیە پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتی هەیە، دەبێت حكومەتی بەغدا بە ئەركەكانیەوە پابەندبێت، بە شەرمەزاركردن نابێت، بەیاننامە و شەرمەزاركردن بۆ خۆدزینەوەیە لە ئەركەكان. لای خۆیەوە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شەڕی پەكەكە و […]

The post لە سلێمانیەوە ناڕەزایەتی دژی بۆردوومانەكەی زاخۆ سەريهەڵدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.