دیجیتاڵ میدیای سپێده
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانه‌ی تۆپبارانی زاخۆ ده‌كات
ناصر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: توپ‌باران كردنی شاری زاخۆ له عێراقی كه بووه هۆی كوشتن و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئیدانهدهكهم
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانیان، حكومه‌ت و گه‌لی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی ته‌واوی كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق كرده‌وه و رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی عێراق به ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و له‌م بابه‌ته‌دا درێغی له هیچ هاوكاری و یارمه‌تیه‌ك ناكات.