وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان، ئاماده‌ی هاوكارین، توركیا ناوچه‌ی مه‌ده‌نی ناكاته ئامانج
سه‌باره‌ت به هێرشەکەی سنووری زاخۆ کە 9 هاووڵاتی تێیدا کوژران و 29ـی دیکەش بریندار بوون وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ، له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند: هیچ هێرشێکمان نەکردووەتە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ھێزە سەربازییەکانی تورکیاوە وەرمگرتووە، ھیچ ھێرشێکمان نەکردوەتە سەر ھاووڵاتییانی مەدەنی.