لە دەشتی هەریر رووداوێكی هاتوچۆ روویداو دوو كەس گیانیان لەدەستدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

محەمەد ئامۆكەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی شەقڵاوە رایگەیاند: كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگادار كراینەوە بە رووداوێكی هاتوچۆ لە دوو سایدی دەشتی هەریر، دەستبەجێ تیمەكانی تەندروستی چوونە شوێنی رووداوەكە و توانیان ئەو كەسانە لە رووداوی پێكداننی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بگوازنەوە بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی هەریر بە مەبەستی چارەسەری

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی شەقڵاوە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لەم رووداوە پێنج كەس بریندارن و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە و یەكێك لەوانە بەهۆی سوتانی ئۆتۆمبێلاكان جەستەی سوتاو تەرمەكانیان دەگوازرێنەوە داد پزیشكی هەولێر.