توركیا هێرشەكەی زاخۆ ڕەتدەكاتەوە: مەكەونە تەڵەكەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- حكومەتی توركیا لەزاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیەوە، تۆمەتەكانی ئەنجامدانی ئەو هێرشەی ڕەتكردەوە كە بووە مایەی كوژران و برینداربوونی دەیان كەس لە ناوچەی زاخۆی هەرێمی كوردستان، لە هەمان كاتدا رێكخراوی كۆمكاری عەرەبی ئیدانەی “هێرشەكەی توركیای” كرد. ئەمڕۆ پێنج شەممە، مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوە توركیا ڕایگەیاند:”وڵاتەكەی ئەو هێرشەی ئەنجامنەداوە كە مەدەنییەكانی لە پارێزگای دهۆكی عیراق كردە ئامانج”، لە هێرشەكەدا نۆ كەس كوژران و زیاتر لە 20 كەسی تر بریندار بوون، بە وتەی چاوش ئۆغڵۆش:”دەبێت دەسەڵاتدارانی عیراقی نەكەونە ئەو تەڵەیەوە”. پێشتر توركیا تۆمەتی بەرپرسانی عیراق و میدیا فەرمییەكانی ڕەتكردبۆوە،سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشی سەر سەیرانگەی پەرخی لە پارێزگای دهۆك. عیراق باڵیۆزی توركیا لەبارەی […]

The post توركیا هێرشەكەی زاخۆ ڕەتدەكاتەوە: مەكەونە تەڵەكەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.