پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/7/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى بهڕێخستنى ته‌رمى شههيدانى بۆمببارانكردنى دوێنێى سنوورى زاخۆدا كرد كه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر ئه‌نجام درا و له‌وێوه به فڕۆكه‌يه‌كى سه‌ربازى بۆ به‌غدا به‌ڕێ خران. له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، نوێنه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسالاى پێشمه‌رگه، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، […]