دیجیتال میدیای سپێده
تۆپخانەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانکردنی گوندی پەرەخ لە سنوری ئیدارەی زاخۆ کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 22-7-2022، گولـلەتۆپێک لە نزیک گوندی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
جێگای باسه كه رۆژی 20ـی ئەم مانگە چوار گولـلەتۆپ ئاراستەی سەیرانگەیەکی ئەو گوندە کران و بەهۆیەوە 10کەس گیانیان لەدەستدا و 26 کەسیش دیکەش بریندار بوون.