دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكوومی، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، مەسرور بارزانی له سهردانهكهیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سهرۆكوهزیرانی عێراق، مستهفا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.