دیجیتال میدیای سپێده
لە کاتێکدا ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوام لە بڵاوبوونەوەدایە، بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا ئەو نەخۆشیە لە منداڵاندا دەرکەوت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ناوهندی کۆنترۆڵکردن و رێگرییكردن لە نەخۆشییهكان له ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە یەکێک لە حاڵەتەکان لە کالیفۆڕنیا و ئەوی دیکەیان لە واشنتۆن تۆمار کراوە.
بەرپرسان باس لەوە دەکەن کە رەوشی تەندروستیی منداڵەکان باشە و لە چۆنیەتی توشبوونیان دەکۆڵنەوە.
ئاوڵەی مەیموون کە یەکێکە لە نەخۆشیە دەگمەنەکان و بەهۆی ڤایرۆسێکی پەتای ناوچەیی (ئیندێمیک)ەوە دروست دەبێت، بەپێی جۆرەکەی دەکرێت بە دوو بەشەوە؛ جۆری کۆنگۆ و خۆرئاوای ئەفریقا.
ڤایرۆسەکە کە بە گشتیی لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و بە دەگمەن بەهۆی بەرکەوتنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، لە جەستەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی تای بەرز و خوران.