دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بارهه‌ڵگرێك به‌نهێنى هه‌وڵى هێنانه ناوه‌وه‌ى 29 كه‌سى به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌دات بۆ ناو شارى هه‌ولێر، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئاشكرا كرا‌و رێكارى یاساییش گیرایه‌به‌ر.
له راگه‌یه‌نراوێكدا هاتووه: بەیانی ئەمرۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی پۆلیس و هاتووچۆی هەولێر لەیەکێک لەخاڵی پشکنینە کاتیەکانی سەر رێگای مامزاوە کیایەکی بارهەڵ گر کەگوایا کاری گواستنەوەی خۆراکی پێ دەکەن دەستگیر کرا وەلەکاتی پشکنینی دەرکەوت کە29کەسی عەرەبی هەڵگرتوە کەبەقاچاغ و بەبێ هیچ پشکنینێک بەنیازبوو بیانهێنێتە ناو هەولێر بەرامبەر بەبڕێک پارە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: راستەوخۆ ئوتومبیلەکە 29 کەسەکە تەسلیم بەئاسایشی هەولێر کران وەلەژێر چاودێریەکی توندەوە گوسترانەوە بۆسەنتەری پشکنینی پزیشکی و کەرەنتینە کران وەرێکاری یاسایی توند لەدژی شوفێرەکە دەگیرێتە بەر.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: لێرەوە بەشوفێری ئۆتۆَمبیلەکانی گواستنەوەی خۆراک و ئۆتۆمبێلی رێگاپێدراوەکان بۆ خزمەتگوزاری گشتی رادەگەیەنین کەوا بەهیچ شێوەیەک وەلەژێر هیچ فشارێک خەڵک نەگوازنەوە بەدەر لەرێنماییەکان چونکە لێپێچینەوەی زۆر توند دەگیرێتە بەر لەدژی هەر کەسێک سەرپێچی قەدەغەی هاتووچۆ بکات.