دیجیتال میدیای سپێده
بەئامادەبوونی بەرێز مامۆستا صلاح الدين محمد بهاء الدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی و جەماوەری شاری ھەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەرواری ٢٠٢٢/٧/٢٣ لە (مزگەوتی نانەکەلی) بەشداریان کرد لە پرسەی مەرحومی مامۆستا نظام الدين عبدالحميد برای گەورەی پرۆفیسۆر دـ محسن عبدالحميد
جێگای ئامژەپێکردنە ژمارەیەک لە کەسەیاتی و مامۆستایان و زانایانی ئاینی و ھاوڵاتیانی شاری ھەولێر و کوردستان و عێراق بەشداریان لە پرسەکەدا کرد و لەخوای گەورە داوای لێ خۆشبونیان بۆ کۆچکردوو کرد