دوای ھە‌وڵە‌كانی دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین بڕیاردرا ڕێگری بكرێت لە‌ھاوردە‌كردنی ٦ جۆر بە‌روبومی كشتوكاڵی

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌هۆی خه‌مخۆری بۆ به‌ربومه‌كانی جوتیاران به‌ ھە‌وڵە‌كانی دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ڕێگە‌ی بە‌وە‌زارە‌تی كشتوكاڵی عێراقدا ‌ڕێگری بكات لە‌ھاوردە‌كرنی شە‌ش جۆر بە‌رووبوم بۆ عێراق.

دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبووك رایگه‌یاند، "لە‌‌ مانگی ڕابردوو ‌‌ بە‌رواری (18/6/2022) پە‌یوە‌ندیم كرد بە‌ وە‌زیری كشتوكاڵی عێراق بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی بازاڕكردنی بە‌رووبومە‌كانی جوتیارانی ھە‌رێمی كوردستان ، دوای چە‌ند جارێك پە‌یوە‌ندیكردن بە‌ سە‌رۆك كۆمار و وە‌زارە‌تی بازرگانی عێراق بۆ ھە‌مان پرس ، داوایكرد لە‌بە‌رپرسان و لایە‌نی پە‌یوە‌ندیدار بۆئە‌وە‌ی بە‌رووبومە‌كانی جوتیارانی ھە‌رێم ساغ ‌بكرێتە‌وە‌ پێویستە‌ سنورە‌كانی ووڵاتانی دراوسێ دابخرێت".

وتیشی، "ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ڕێگە‌ی بە‌وە‌زارە‌تی كشتوكاڵی عێراقدا ‌ڕێگری بكات لە‌ھاوردە‌كرنی شە‌ش جۆر بە‌رووبوم بۆ عێراق وە‌ك ( شوتی ، كاڵە‌ك ، خە‌یار ، تە‌ماتە‌ ، باینجان ، پە‌تاتە‌ ) لە‌بە‌رواری (21/7/2022) بڕیارە‌كە‌ دە‌رچووە‌ ، لە‌ڕۆژانی (23/7/2022-22) بڕیارەكە‌‌ چووە‌تە‌ ‌ بواری جێبە‌جێكردن لە‌سە‌رجە‌م سنورە‌كانی عێراق."

د‌ه‌شلێت،" ئە‌م بڕیارە‌ بە‌پێی بڕیاری ژمارە‌ 193 ساڵی 2022 دراوە‌".