پێگە ئەلکترۆنییەکانی حکومەتی عێراق رووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە و هاککەرەکە پەیامێکی لەسەر ماڵپەڕە لەکارکەوتووەکانی حکومەتی عێراق جێهێشتووە و نووسیویەتی “دووژمنانی ژیان.. ئەمشەو مەخەون”. بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەوە هاککەرەکە توانیویەتی هەریەکە لە ماڵپەڕەکانی سەرۆکایەتیی وەزیران، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی نەوت، وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی بازرگانی هاکک بکات.
The post حکومەتی عێراق ھاککرا appeared first on پهیامنێر.