دیجیتاڵ میدیای سپێده
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كۆمپانیای پایونیری ده‌رمان له سلێمانی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند: چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنامان دۆزیوه‌ته‌وه،
ووتیشی: ئه‌م ده‌رمانه به‌ڕێگایه‌كی نوێ به‌كارهێنراوه بهۆ نه‌خۆششی مه‌لاریا و چه‌ندین نه‌خۆشی تر.
ووتیشی: داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین مادده‌ی پیویست بۆ دروستكردنی ئه‌و ده‌رمانه له‌رێگه‌ی فڕۆگه‌خانه‌كان بگه‌یه‌نێته هه‌رێم ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه به‌ته‌وهاوی له سلێمانی دروستبكرێت و له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم و عێراق بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش بكرێت،
له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌و ده‌رمانه نه‌وه‌ك ته‌نها هه‌ر ڤاكسینه به‌ڵكو چاره‌سه‌ریه
بەڕێوەبەری كواڵێتی لە كۆمپانیای پایۆنێر لەبارەی بەرهەمهێنانی دەرمانەكە رایگەیاند: ئەو دەرمانەی بەرهەمیان هێناوە بۆ چارەسەركردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنایە،بەڵام دەرمانەكە ڤاكسین نییە بەڵكو حەبەو دەبێت بە چاودێری پزیشك بەكاربهێنرێت و نابێت هاوڵاتیان هەر لە خۆیانەوە بچن لە دەرمانخانەكان ئەم حەبە بكڕن. وتیشی دەرمانەكە لەچەندین وڵات وەك چارەسەر بەكاردەهێنرێت و رێگری لە چالاكی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لەناو لەشی مرۆڤ دەرمانەكەش لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراق پەسەندكراوە.