لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەزار و 949 تووشبووی دیکە بە کۆرۆنا تۆمارکران

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٩٤٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەنێویاندا، ٥٤٣ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و چوار کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکووک گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا دوو ھەزار و ٦٦٥ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە لەنێویاندا، ٣٤٨ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا باس لەوەیش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٤٢٩ ھەزار و ٨٣٣ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٥ ھەزار و ٢٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٣٦٩ ھەزار و ١٢٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لەنێویاندا ٦٠٦ کەس لە ھەرێمی کوردستان کە لە پارێزگاکانی ھەولێر دھۆک تۆمارکراون.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھیچ کەسێک لە پارێزگای سلێمانی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتووە.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ٩٥٦ ھەزار و ١٨٤ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.