دیجیتال میدیای سپێده
یه‌كگرتوو ئیسلامی كوردستان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان : خوازیاری ئەوەین کە بزوتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی سەرەکی بەشداربووی حکومەت، بەڕۆڵی خۆی هەڵسێ و کاری جددی لەسەر پرۆسەی چاکسازی بکات.
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 13 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌رێزان / خانه‌ی راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
سڵاو و رێز ..
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوە تێکۆشەرەکەتانەوە، پیرۆزبایی لە ئێوە و گشت کادرو هەڵسوڕاو و لایەنگرانتان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین .
ئێمە لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، وەک حزبێکی دۆستتان خوازیاری ئەوەین کە بزوتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی سەرەکی بەشداربووی حکومەت، بەڕۆڵی خۆی هەڵسێ و کاری جددی لەسەر پرۆسەی چاکسازی بکات، چونکە بەڕاستی هەموو سێکتەرە کانی ژیان لە هەرێمی کوردستاندا پێویستیان بەچاکسازیە، بەداخەوە ئەم پرۆسەیە تا ئێستا ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی نەگرتووەو ولە ئاستی داخوازی خەڵکی کوردستاندا نیە ..
بۆ په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیهكانمان خوازیاری به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانین.
جارێکی دیکە یادی ١٣ ساڵەی بزوتنەوەکەتان لێ پیرۆز دەکەین.
هه‌ر شادبن ...
ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردن
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
25/7/2022