جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزە فەرەنسییه‌کان کۆبووەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-25 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لانس فەرماندەی گشتیی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا و ‏شاندێکی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی ‏جێگری سەرۆکیان کردبوو. ‏ بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کۆڵۆنێڵ لانسی کرد و هیوای سەرکەوتنی […]