دیجیتال میدیای سپێده
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایدهگهیهنێت لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دەستەیەک لە پێشمەرگەکانیان لە ناوچەی سۆماوبرادۆستی سەربە پارێزگای ورمێ کەوتونەتە بۆسەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەئەنجامدا ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە بڵاوكراوهیهكدا رایگهیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، لە ئەنجامی چالاکییەکی هێزەکانیان بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەکەونە بۆسەی هێزەکانی ئێرانەوە.
وتیشی، لە ئەنجامی روداوەکە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.