له‌باره‌ی بۆردمانه‌كه‌ی سه‌ر سنوری زاخۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامبدات و گفتوگۆ له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر ھاوینه‌ھه‌واری په‌ره‌خ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بكات.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بونی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ نیویۆرك كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی ھێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق ده‌كات، بڕیاریشه‌ فوئاد حسێن و جینین پلاسخارت راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی ھێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا پێشكه‌ش بكه‌ن.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت ھه‌ڵوێسته‌ نیشتمانییه‌كانی كۆكردۆته‌وه‌ بۆ یه‌كخستنی ھه‌ڵوێستی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا.

شه‌وی رابردو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی 20ی ئه‌م مانگه‌ی هاوینه‌هه‌واری په‌ره‌خی له‌ قه‌زای زاخۆ كرد و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق دوپاتكرده‌وه‌