خەڵك- ماڵپەڕی مێدڵ ئێست ئای بەریتانی ئاشكرایكردووە هێرشەكەی زاخۆ لەنێو خاكی توركیا و لەلایەن سووپای ئەو وڵاتەوە ئەنجامدراوە. ئەو ماڵپەڕە بەریتانییە لە زاری كاربەدەستێكی عێراقییەوە بڵاویكردەوە هێرشەكەی زاخۆی لەنێو خاكی توركیا و بە جۆرە تۆپێك ئەنجامدراوە، كە بەرهەمی توركیا خۆیەتی و تەنها ئەو هەیەتی. لە هێرشێكدا بۆ سەر گوندێكی گەشتیاری زاخۆ لە رۆژی 20ی تەمووز زیاد لە 30 گەشتیاری عەرەب كوژران و برینداربوون. بەغدا دووپاتیكردەوە كە هێرشەكە دەوڵەتی توركیا ئەنجامیداوە، بەڵام توركیا رەتیدەكاتەوە. بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر گوندێكی گەشتیاری زاخۆ لە هەفتەی رابردوو تاووتوێ بكات. لە پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە […]
The post ماڵپەڕێكی بەریتانی زانیاری نوێ لەبارەی هێرشەكەی زاخۆ ئاشكرا دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.