دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ له باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردن له هه‌ولێر، یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانى كرد.
شاندى یه‌كگرتوو پێكهاتبوو له خه‌لیل ئیبراهیم كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردن و د.محمد هاودیانى لێپرسراوى ده‌زگاى په‌یوه‌ندییه‌كانى و فه‌رهاد یاسین كارگێڕى ده‌زگاى په‌یوه‌ندییه‌كان، شانده‌كه‌ى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانیش پێكهاتبوو له د.محمد حسام الحسینى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و لێپرسراوى په‌یوه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانى ره‌وته‌كه و ئومێد نانه‌كه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى هه‌ولێرى ده‌زگاى شه‌هیدى میحراب.
له دیداری نێوانیاندا باس له رووداوه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى كوردستان و عێراق كرا، به تایبه‌تى هه‌ردوولا هاوڕابوون كه ده‌بێت هه‌رچى زووه حكومه‌تى عێراق پێكبهێنرێت و داواكارى خواستى هاوڵاتیان له پێشینه‌ى كاره‌كانیان بێت و پڕۆژه‌ى چاكسازى گشتى و ریشه‌یى ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ردوولاش جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوانیان.