دیجیتال میدیای سپێده
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای هەولێر- گوێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
فازل حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە کاتژمێر4ـی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر – گوێر)، لەنزیک گوندی قادریە، ترێلەیەک لە شەقام بە ئاراستەی پێچەوانە دەڕۆیشت شۆفرێكی کروزێکی تایبەتیش کە لە سایدی خۆی دەڕۆیشت لە ناکاو لە شوێنێک ویستی پێچبکاتەوە کە شوێنی پێچ نەبوو، بۆیە ترێلەکە ڕاستەوخۆ خۆی کێشا بەناوەندی شۆفرلێت لەدەرەنجامی ڕوداوەکە 3ـی کەس گیانیان لەدەستداو 4کەسی تریش برینداربوون کەسەرجەمیان ئەندامانی یەک خێزان بون.
دەشڵێت:"جگە لەکەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر لە لێکۆڵینەوەشدا هەردوولای ڕوداوەکە بەکەمتەرخەم دانران بەڕێژەی 50%،چونکە هەردووکیان سەرپێچیکاربوون".