دیجیتال میدیای سپێده
له‌كۆبوونه‌وه‌ى نا ئاسایى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق رایگه‌یاند: توركیا وعێراق ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر گوندى په‌ره‌خێ له‌شارى زاخۆ سه‌ر به‌پارێزگاى دهۆك، كه‌تێیدا 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 23 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر له‌دواى هێرشه‌كه‌ش، حكومه‌تى عێراق، هێزه‌كانى سوپاى توركیایى به‌به‌رپرسیار له‌قه‌ڵه‌م دا، هه‌رچه‌نده تركیا له‌هه‌مان رۆژدا ره‌تیكرده‌وه هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامدابێت.
لایخۆیه‌وه، جینین هینس پلاسخارت، نێرده‌ى یونامى بۆ عێراق رایگه‌یاند: پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى شه‌فاف وگشت گیر وسه‌ربه‌خۆ وهاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى زاخۆوه بكرێت.
هه‌روه‌ها لایخۆیه‌وه نوێنه‌رى به‌رده‌وامى توركیا لهنهتهوهیهكگرتووهكانیش رایگه‌یاند: ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق له‌پێناو دیاریكردنى سه‌رچاوه‌ى رووداوه.
له 20ى ئه‌م مانگه له‌سه‌یرانگاى گوندى په‌ره‌خێ لهئیدارهى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، بهفرۆكهى بێ فرۆكه‌وان تۆپبارانى ناوچه‌كه كرا وبه‌هۆیه‌وه 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 23 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.