دیجیتال میدیای سپێده
نوێنهری مامۆستایانی وانهبێژ له بڵاوكراوهیهكدا رایدهگهیهنێت، "ئەمڕۆ چوار شەممە 27/7/2022 نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ( کارۆخ عبداللە گوڵاوی صلاح الدین حاجی زەڵمی، حسن ھاشم باڵەکی ) بەھاوکاری ( کارزان محمد نبی ) لهگهڵ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست و خاوەنی ماستەر و دکتۆرە سەردانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کرد ، بۆ گەیاندنی یاداشت و داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ بوو" .
وتیشی" لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بابەتانە خرانەڕوو" :
یەکەم / دکتۆر ئالان وەزیری پەروەردە لە ٢ی٦ پڕۆژە و نەخشە ڕێگایەکی پێنج لاپەڕی داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران کە لەدوو تەوەر پێکھاتووە آ ــ دامەزراندن ب ــ باشتر کردنی گوزەرانی وانەبێژان کەلە ١٩ خاڵ پێکھاتووە .
دووەم / لەکۆبوونەوەکەدا دکتۆر ئومێد صباح ، دکتۆر یاسنی نوێنەری وەزارەتی دارایی ڕاسپارد تابزانن کولفەی دامەزراندنی وانەبێژان چەندە ئەگەر بکرێنە گرێبەست .
سێیەم / دکتۆر ئامانج ڕەحیم داوای لە نوێنەری وەزارەتی دارایی کرد شایستەی وانەبێژان بخرێتە سەر مووچە لە لیستی مووچەدا دابنرێت ، چاوەڕێی وڵامی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ ڕوونکردنەوە و بەرزکردنەوەی یاداشت بۆ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ، ڕای دارایی پێویستە بۆ ئەم مەبەستە .
چوارەم / لەکۆبوونەوەکەدا دکتۆر ئومێد صباح پێشنیاری کرد مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆر و ماستەر بەیەک پاکێج بخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ یەکلایکردنەوەی چارەنووسیان بە کۆی دەنگ .
پێنجەم / شایستەی وانەبێژان لەئێستا نزیکەی ١١ ملیار دیناری پێویستە بۆ دابەش کردنی بەم پارە مقطوعەی ئێستا .
شەشەم / تا وڵامی پڕۆژەکەی دکتۆر ئالان دەدرێتەوە ، ھەفتەی داھاتوو ڕێنمای و ڕێکارەکانی دانانەوەی وانەبێژان دێت بۆ پەروەردەکان بەپڕکردنەوەی بەڵێنامە ، کۆمەڵێک خاڵ و مەرجی تێدایە .
حەوتەم / مافی سەرجەم وانەبێژان پارێزراو دەبێت لەکاتی دامەزراندن ئاداب و علوم و پەروەردە و پەروەردەی بنیات ... ھتد ئەوانەی دوورخراونەوە دامەزراندن بەپێی خاڵبەندی دەبێت وەکو ساڵی دەرچوون و کۆنمرە و ساڵی وانەبێژی .. ھتد .