دیجیتال میدیای سپێده
دكتۆر موسەننا ئەمین بۆ سپێدهی راگهیاند،"كه ئەمڕۆ چوارشەممە 2022/7/27 لیژنەی ھاوبەشی ھەردوو لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و ئاسایش و بەرگری بەڕێوەچوو كە خۆی - دكتۆر موسەننا ئەمین - دانیشتنەكەی بەڕێوەبرد بۆ داڕشتنەوەی پرۆژە بڕیاری ڕووبەڕووبونەوەی ھێرشەكانی توركیا".
ئاماژهی بهوهشكرد،" لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا ھەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دوو كۆبوونەوەیان ئەنجامدا و بڕیاردرا لیژنەیەكی ٦ كەسی لەھەردوو لیژنەكە پێكبھێنرێت بۆ داڕشتنەوەی پێشنیازەكانی ھەردوو لیژنەكە سەبارەت بە ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر عێراق ، تابكرێتە پرۆژە بڕیارێك بۆ پەرلەمان".