دیجیتال میدیای سپێده
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ئاوڵه‌ی مه‌یموونی بۆ سه‌رووی 18 هه‌زار حاڵه‌ت راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى تیدرۆس ئادناهۆم گیبریسیۆس له‌باره‌ى دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به‌په‌تای ڤایرۆسى مه‌یموونی راگه‌یاند: تا ئێستا 18 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوونی له 78 وڵات پشتڕاستكردووه‌ته‌وه وگوتی: له‌سه‌دا 70ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ناوچه‌ی ئه‌ورووپای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه وله‌سه‌دا 25یش له‌ناوچه‌ی هه‌ردوو ئه‌مریكایه.
گیبریسیۆس باسی له‌وه كرد: تاكو ئێستا سه‌دا 10ی حاڵه‌ته‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون وگوتی: ئه‌گه‌ر وڵاتان، كۆمه‌ڵگه‌كان وكه‌سه‌كان ئه‌م مه‌ترسییه به‌جددی وه‌ربگرن و رێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی، ئه‌وا ده‌توانرێت ئه‌م په‌تایه رابگیرێت.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: ڤایرۆسى مه‌یموون جگه له‌په‌یوه‌ندیی سێكسی نێوان پیاوان، له‌رێگه‌ی ماچكردن وبه‌كارهێنانی خاولی وسهرچهفی پیسیشهوه ده‌گوازرێته‌وه وگوتی: رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه‌تووشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بوون یان مه‌ترسی تووشبوونیان له‌سه‌ره، خۆیان بكوتن.