دیجیتال میدیای سپێده
شارەزایەکى کەشناسی بڵاوی كردووهتهو ودهلێت، سبەى هەینى پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و ھەستکردن بە گەرما زیاتر دەبێت.
ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبەی ھەینی ٢٩-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەوری کەمدا لەکاتەکانی شەودا لە ئەنجامی ھاتنی شێی زیاتر لە وڵاتی ئێرانەوە بەزۆری ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور، پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و ھەستکردن بە گەرما زیاتر دەبێت.
دەشڵێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی ٤٢ بە ٢٦، ھەولێر ٤٤ بە ٢٩ پلە، دھۆک ٤٣ بە ٢٧ پلە ، ھەڵەبجە ٤٣ بە ٢٦ پلە، کەرکوک ٤٥ بە ٣٠ پلە) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٦ بە ٣٠ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٣ بە ٢٧ پلە، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٣ بە ٢٦ پلە.
بەوتەى ئەو شارەزایە، خێرای با کاتەکانی ئێوارە مامناوەند دەبێت ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.