دوای سێ هه‌ڵبژرادن، دەنگدەرانی بولگاریا بۆ جارێکی دیکە دەچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

پارتی سۆسیالیستی بولگاریا کە نەیتوانی پشتیوانی پێویست لە پەرلەمان بە دەست بهێنێت، وازی لە هەوڵەکانی هێنا بۆ پێکهێنانی حکوومەت و راسپاردنەکەی بۆ پێکهێنانی حکوومەت رادەستی سەرکۆماری بولگاریا، رومەن رادێڤ کردەوە، بەم هۆیەیشەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تشرینی یەکەمی داهاتوودا لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

دوای ئەوەی سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی بولگاریا، کۆرنەلیا نینۆڤا راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکوومەت رادەستی رومەن رادێڤ کردەوە، سەرۆکایەتی کۆماری بولگاریا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە بە ئاماژەدان بەوەی بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەڕۆن، تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی حکوومەتی هاوپەیمانی چوارقۆڵی سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە، کیریڵ پەتکۆڤ خراپترین میراتی لە کەرتی وزەدا جێ هێشتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی رومەن رادێڤ بەر لەوەی پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە بۆ بەردەوامیدان بە کارەکان ماوەی یەک هەفتە مۆڵەتی بە پەرلەمان داوە و داوا دەکات لەو هەفتەیەدا، سەرۆکی لیژنەی رێکخستنەوەی ئاو و وزەی دەوڵەت کە چاودێری نرخی گازی سروشتی و سووتەمەنییەکانی دیکە دەکات لەو وڵاتە هەڵببژێرێت.

دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، رومەن رادێڤ رێککەوتی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری دەکات و تا پێکهێنانی کابینەی حکوومەتی داهاتوو، پێویستە حکوومەتی کاربەڕێکەر دابمەزرێندرێت.

ساڵی رابردوو، سێ هەڵبژاردنی گشتی لەو وڵاتە ئەنجام درا و دەنگدەرانی بولگاریا لە نیوەی یەکەمی تشرینی یەکەمدا، بۆ