ئێران ریاکتۆری نوێی توێژینەوەی ئەتۆمی دروست دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ديجيتال ميديای سپێده‌

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران، محەمەد ئیسلامی سەردانی دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە پارێزگای ئەسفەهان کرد.

محەمەد ئیسلامی ئاشکرای کردووە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی سووتەمەنی بۆ ریاکتۆرەکانی دیکە، لەسەنتەری تەکنەلۆجیای ئەتۆمی ئەسفەهان کە یەکێکە لە گەورەترین دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ریاکتۆری نوێی توێژینەوەی ئەتۆمی دروست دەکەن.

سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاماژەی بەوە دا کە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەیان، دەیانەوێت توانای وێستگەکانی کارەبای ناوخۆیی بەرزبکەنەوە، هەروەها بەتایبەتی لە باشووری وڵات ناوچەی گونجاو هەیە بۆ وێستگەی نوێی وزەی ئەتۆمی.

محەمەد ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو کە بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەی تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتییانە و مەدەنییانەیە.