دیجیتاڵ میدیای سپێده
حکوومەتی رووسیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە مۆسکۆ و ریاز، بەتوندی پابەندی ئەو رێککەوتننامەیەن کە لە نێوان رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپێک +)، واژۆ کراوە.
لەو بارەیەشەوە حکوومەتی رووسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئالێکساندەر نۆڤاک لەگەڵ وەزیری وزەی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان کۆبووەتەوە.
ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆبوونەوەی ئەو دوو وەزیرەدا بابەتە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان مۆسکۆ و ریاز، تاووتوێ کراون و هاتووە: گفتوگۆ لە بارەی رەوشی بازاڕی نەوت لە جیهاندا کرا.
جەخت لە پابەندی رووسیا و سعوودیە، بە رێککەوتننامەی (ئۆپێک +) کرایەوە کە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری بازاڕ و دووبارە بنیاتنانەوەی هاوسەنگییە لە نێوان خواست و خستنەبازاڕ