ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/7/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازيكردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕوفاتى سه‌د ئهنفالكراوى بارزانيدا كرد كه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو. له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، […]