دیجیتال میدیای سپێده
ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پاشماوەی مووشەکە چینییە وێڵەکە دەکەوێتە خوارەوە.
ناوەندەکە لە راگەیەندراوێکدا لەسەر هەژماری "تویتەر" جەختی کردەوە، هەموو ناوچەکانی وڵاتانی عەرەبی لە دەرەوەی بازنەی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکەن. بەڵام رەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گۆڕانکاریی لە نەخشەی کەوتنە خوارەوەکە رووبدات. روونیشی کردەوە هەموو ئەو ناوچانەی کە لەژێر هێڵی سەوز و سوورن پاڵیۆراون بۆ کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی مووشەکەکە.
جێی باسە، لە 24ی ئەم مانگە مووشەکێکی بۆشاییگەریی چینی بەناوی "Long March 5" لە جۆری "CZ-5B" هەڵدرا بەرەو بۆشایی ئاسمان کە پارچەی سەرەکیی بەناوی "Wentian"ی هەڵگرتووە بە مەبەستی لکاندنی لەگەڵ وێستگەی بۆشاییگەریی چین "Tiangong"، بەڵام مووشەکەکە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بەرگەهەوا کۆنتڕۆلی لە دەستدا.