كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-07-31 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عێراق، رۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە بە تایبەت لە ناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی وڵات. كاریگەری كەمتری لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت. دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لە سبەینێوەپلەكانی گەرما لە وڵات بەرز دەبنەوە، كاریگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە سەرتاسەری وڵات بەردەوامبێت و كاریگەرییەكانی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری وڵات زۆر دەبێت. باس لە ئەوەشكراوە، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت و سەرجەم پارێزگاكان دەگرێتەوە، بەڵام كاریگەری كەمتری لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت. دەستەكە داواش لە هاووڵاتیان دەكات راستەوخۆ نەكەونە بەر تیشكی خۆر بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشی و زیانی تەندروستی […]

The post كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.