دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ھەشت چهكداری داعشی لە بەغدا راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ژمارەیەک چهكداری داعش بەناوەکانی ئەبو ئەحمەد، ئەبو حوسێن و ئەبو عوقبە کە لە بەناو دەستەی دیلەکانی سەربە ویلایەتی نەینەوا چەکداربوون، دەستگیرکراون.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ژمارەیەک تیرۆریستی دیکە بەناوەکانی موھەنەد، ئەبو قاسم و ئەبو عەبدوڵڵا کە لە بەناو دەستەی پیشەسازی سەربازیی سەربە رێکخراوی داعش چەکداربوون، دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چهكدارێك کە لە بەناو کەرتی سەڵاحەددین سەربە رێکخراوی داعش چەکدرابوو، ھەروەھا چهكدارێكی دیکە کە بەرپرس بووە لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی بەتول باشووری رۆژھەڵاتی بەغدا، دەستگیرکراون.
پێشتریش دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی شەش چهكداری داعشی لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند.