بانگهشهی ئهوه دهكرێت كه ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق ماڵەکانیان لە بەغدا جێھێشتووە.
کەناڵی شەرقییە نیوز لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و بانگهشهی ئهوهی كردووه، "ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق ماڵەکانیان لە بەغدا جێھێشتووە" ئهوهش بههۆی بهردهوامیی خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی لایەنگرانی رەوتی سەدر دژبە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە،
دوێنێ شەممە ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢، بۆ جاری دووەم لایەنگرانی رەوتی سەدر دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، چوونە ناوچەی سەوز، دواتر ھەڵیانکوتایە سەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستیان بە مانگرتن کرد کە تا ئێستا بەردەوامە.
لەئێستادا ژمارەیەک لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان ترسی ئەوەیان ھەیە رەوشەکە بۆ خوێنڕشتن سەربکێشێت.
ھەروەھا ژمارەیەک لە چاودێران و شرۆڤەکارانی سیاسی لە عێراق وای بۆ دەچن ئەوەی ئێستا لە عێراق روودەدات، سەرەتایەکە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ریشەیی و چاکسازی راستەقینە.
بەڵام بەشێک لە شرۆڤەکارانی سیاسیی ھۆشداریی دهدهن کە ئەگەری ھەیە بەھۆی قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی شەڕ لەنێو ماڵی شیعەدا رووبدات.