دیجیتاڵ میدیای سپێده
لیژنه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێمی هوبی چین رایگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و گه‌شتكردن بۆ هوبی له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
لیژنه‌ی ته‌ندروستی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و گه‌شتكردن بۆ هه‌رێمی هوبی كه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرابون هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی چینیش رێكاره تونده‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیان هه‌ڵده‌گیرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه: له ئێستادا ئه‌و مه‌رج و رێكاره خۆپارێزیانه‌ی به‌سه‌ر شاری وهان سه‌پێندرابون ده‌مێننه‌وه کە وه‌ك پایته‌ختی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراوە، بەڵام لە له 8-4-2020 قەدەغەی هاتوچۆ لەو شارەش لاده‌برێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌مانگی 12ی ساڵی رابردو له شاری وهان-ی هه‌رێمی هوبی له چین سه‌ریهه‌ڵداو تاوه‌كو ئێستا له 168 وڵاتی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م وڵاتانیش رێكاری خۆپارێزیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه گرتوه‌ته‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی ئاماره جیهانییه‌كان، تا ئێستا 101 هه‌زار و 806 توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه.