له‌باره‌ى دۆخى ئێستاى عێراق، ئێران هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى راگه‌یاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌مرۆ هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى رووداوه‌كان وخۆپیشاندانه‌كانى ئێستاى عێراق راگه‌یاند.

ناسر كه‌نعانى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاندوه‌: دۆخى ئێستاى عێراق تایبه‌ته‌ به‌ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌وه‌، وحیزب و ره‌وته‌ عێراقییه‌كانیش ده‌توانن ئه‌م قوناغه‌یه‌ تێپه‌ڕێنن.

كه‌نعانى راشیگه‌یاندوه‌: رێز له‌بریارى گه‌لى عێراق ده‌گرین، وبڕواشمان وایه‌ دانوستان باشترین رێگایه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى كێشه‌كان.

بۆ دووه‌مجاره‌ لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در خۆپیشاندان له‌دژى رێكاره‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن كه‌له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌ هه‌وڵى بۆ ده‌درێت، ودوو رۆژیشه‌ مانگرتنیان له‌نێو په‌رله‌مان دا راگه‌یاندوه‌.