ئه‌میندارى گشتیى رێكخراوى ئۆپێك هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ جیهان ئاشكرا ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مینداری گشتیى رێكخراوی ئۆپێك رایگه‌یاند كه‌ پێم وایه‌ كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی جیهانیی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به‌ شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیاوه‌ نییه‌.

به‌پێى "جام كوردى"، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا "هه‌یسه‌م غه‌یس" وتى به‌ڵكوو زانیارییه‌كان پیشان ده‌دات كه‌ نرخی نه‌وت به‌ره‌ به‌ره‌ ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌ و پێش قه‌یرانی ئۆكرانیاش ده‌ستیپێكردووه‌ و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و خوێندنه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پێی وایه‌ هێزی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا چه‌ندین وڵاتن كه‌ ده‌توانن ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

هه‌یسه‌م غه‌یس وتی كه‌ جیهان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری نه‌وتی له‌ 25 ساڵی داهاتوو پێویستی به‌ 12 هه‌زار ملیار دۆلاره‌ و نه‌وت و گازیش به‌رده‌وام دوو بناغه‌ی سه‌ره‌كی وزه‌ی جیهان ده‌بن و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی وزه‌ ناتوانێت ببێته‌ جێگره‌وه‌ی نه‌وت.

ناوبراو له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ چ هۆكارێك تا كۆتایی ئه‌مساڵ كاریگه‌ریی له‌ سه‌ر نرخی وزه‌ ده‌بێت، وتی كه‌ پێم وایه‌ گرنگترین هۆكاری كاریگه‌ر له‌ سه‌ر نرخی نه‌وت، كه‌مبوونی سه‌رمایه‌گوزارییه‌ له‌ به‌شی دۆزینه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت.

غه‌یس وتی كه‌ ئه‌م هۆكاره‌ نرخی نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام ناتوانین بڵێین كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.