دیجیتاڵ میدیای سپێده
كازمی داوا له حەشدی شەعبی دهكات ببێته بهربهست له نێوان خۆپیشاندهرانی چوارچێوه و هێزه ئهمنیهكانی ناوچهی سهوز
سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی ئهمڕۆ دووشەممە ڕێنماییەکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی کرد سەبارەت بەخۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
میدیاکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە: "فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئاسایشی حەشدی شەعبی ئاراستە دەکات کە ببێتە بەربەستێک لە نێوان خۆپیشاندەران و ئەو هێزەی کە بەرپرسی ئاسایشی ناوچەی سەوزن"