وته‌بێژی حكومه‌ت: لەشەش مانگی رابردوو پێنج ترلیۆن دینار بۆ دابەشکردنى موچە دابینكراوه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

د.جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،" لەشەش مانگی رابردوو پێنج ترلیۆن دینار بۆ دابەشکردنى موچە دابینكراوه‌".

د.جوتیار عادل له‌ گرته‌ ڤیدۆیه‌كی تۆماركراودا رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ شه‌ش مانگی رابردوو، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی ئه‌نجامداوه‌، له‌ بواری موچه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ پێویستی به‌ زیاتر له‌ 900 ملیار دینار هه‌یه‌ بۆ ته‌رخانكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران، له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج تریلیۆن دیناری بۆ دابینكردنی موچه‌ ته‌رخانكردوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی فیدڕاڵی ته‌نیا بڕی 400 ملیار دیناری ناردوه‌، له‌ كاتێكدا به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویست بو مانگانه‌ 200 ملیار دینار بنێرێت".

وتیشی، "حكومه‌تی هه‌رێم له‌ داهاتی نه‌وت پێشتر مانگانه‌ 350 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكردنی موچه‌ خه‌رجده‌كرد، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه‌ له‌ كه‌رتی وزه‌ به‌ گشتی كراوه‌، ئێستا مانگانه‌ 500 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت"