ئەمریكا شەش دامەزراوەی بۆ چاودێریكردنی بازرگانی نەوتی ئێران راسپاردووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: شه‌ش كۆمپانیایان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی به‌نه‌وت وبه‌رهه‌مه‌ پترۆكیمیاییه‌كانی ئێران دیاریكردووه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردۆته‌وه‌: ئه‌مریكا، شه‌ش رێكخراو بۆ ئاسانكردنی به‌دواداچوونی مامه‌ڵه‌ نایاساییه‌كانی ئێران له‌نه‌وت وبه‌رهه‌مه‌ پترۆكیمیاییه‌كان كه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گرنگه‌ بۆ حكوومه‌تی ئێران، دیاری ده‌كات.

راشیگه‌یاندوه‌: كۆمپانیای "پیونیر" كه‌ئیداره‌ی كه‌شتیی تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی گازی شل ده‌كات وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانیی كه‌شتییه‌ك كه‌به‌رهه‌مه‌ پترۆ كیمیاییه‌كانی ئێران ده‌گوازێته‌وه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌: جگه‌ له‌وه‌ كۆمپانیای "گوڵدن واریۆر شیپینگ" كه‌له‌بواری نه‌وت وبه‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی ئێران كارده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی لۆجستی بۆ بازرگانی نه‌وتی ئێران ده‌ستنیشان كردووه‌.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا راشیگه‌یاندوه‌: تاكو ئێران ئاماده‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تیی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سزادان له‌دژی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان وبه‌رهه‌مه‌ پترۆكیمیاییه‌كانی ئێران.